ڕێکخراوی صەحابە بۆ کاری مرۆیی لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ هەستا بەناردنی زیاتر لە ١٠٠٠ کارتۆنی خۆراک (الطرود الغذائية) بۆ لێقەوماوانی کەرتی غەززە، کە یارمەتیەکان لە ڕێگەی سنوری رەفەحەوە بۆ غەززە دەچێت و بەسەر لێقەوماوان و ئاوارەی کەرتەکە دابەش دەکرێت.

کارتۆنەکان هەریەکەی پێکهاتبوون لە زیاتر لە ٢٠ جۆری خۆراکی وشکە کە لەکاتی ئێستادا خەڵکی غەززە پێویستیانە و دەستکەوتنی ئەستەمە لەناو کەرتی غەززە دا.

 

Leave a Comment