صەحابە زیاتر لە ١٠٠٠ کارتۆنی خۆراک دەگەیەنێت بە غەززە
ڕێکخراوی صەحابە بۆ کاری مرۆیی لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ هەستا بەناردنی زیاتر لە ١٠٠٠ کارتۆنی خۆراک (الطرود الغذائية) بۆ لێقەوماوانی کەرتی غەززە، کە یارمەتیەکان لە ڕێگەی سنوری رەفەحەوە بۆ غەززە دەچێت و بەسەر لێقەوماوان و ئاوارەی کەرتەکە دابەش دەکرێت.