ڕێکخراوی صەحابە بۆ کاری مرۆیی لە درێژەی کاروچاڵاکیەکانی بۆ کارە مرۆییەکان، بە یارمەتی خێرخوازانی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان هەستا بە ئامادەکردن و ناردنی زیاتر لە ١٠٠٠ کارتۆنی مەوادی خۆراک بۆ لێقەوماوانی غەززە، کە پێک هاتوون لە زیاتر لە ٢٠ جۆر خۆراکی سەرەکی کە پێویستی زۆری دانیشتوانی غەززەن.
صەحابە لە قاهیرەی پایتەختی میسر یەک تڕێلە کە پێکهاتبووه لە ١١٠٠ هەزار و سەد کارتۆنی خۆراک، لە ڕێگەی سنوری رەفەحەوە هەناردەی غەززەی کرد، لەوێوە نوێنەرانی صەحابە دابەشیان کرد بە سەر لێقەوماوان.