alt
Sahaba Organization

ڕێــکخراوی صــەحــابـە

ڕێکخراوی صەحابە بۆكاری مرۆیی، ڕێکخراوێکی ناحکومی خێرخوازی و كاری مرۆیی یە و تۆمارکراوە لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان، کە دامەزراندنی دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی 2000 كە بۆتە چەترێک بۆ منداڵانی بێ باوک و پەنایەك بۆ هەژاران، تاوەکو ئێستا چەندین پڕۆژەی خێرخوازی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە. صەحابە کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش و بەتوانا شەو نخونی بۆ دەکەن و ئەوپەڕی توانا و ماندووبونەکانیان خستۆتە گڕ بۆ ئەوەی ببن بە چەترێک بۆ منداڵانی بێ باوک و پەنا بۆ هەژاران، کەوا تاوەکو ئێستا چەندین پڕۆژەی خێرخوازی لە ناوەخۆ و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان خاوەنداریەتی کردووە و بە هەماهەنگی چەند پڕۆژەیەکی کردووە.

پرسیارە باوەکان

باوترین ئەو پرسیارانەی کەوا لێمان دەکرێت دەربارەى ڕێکخراو

لێرە وەڵامی باوترین ئەو پرسیارانە دەدەینەوە کەوا خەڵک لێمان دەکات دەربارەی ڕێکخراوى صەحابە بۆ کاری مرۆیی و کار و پڕۆژەکانمان، تۆش دەتوانی سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانت بنێریت بۆمان.

تۆش پرسیار بکە

ئایا ڕێکخراوى صەحابە سەر بەهیچ لایەنێکی سیاسی دیاریکراوە ؟

نەخێر، ڕێکخراویصەحابە بۆ کاری مرۆیی سەربەهیچ لایەنێکی سیاسی و حکومی نیە و مۆڵەتی لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان هەیە و بەبێ جیاوازی پڕۆژەکانی ئەنجام دەدات.

چۆن بتوانم لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق یارمەتیەکانم بۆ ڕێکخراو بنێرم ؟

دەتوانی یارمەتیەکانت لە ڕێگەی هەژماری بانکی تایبەت بە ڕێکخراو بنێریت گەر لەدەرەوەی عێراق بوویت، وەلە ناوەخۆی هەرێمی کوردستان وعێراق دەتوانی لەڕێگەی باڵانسی فاستپەی یاخود سەردانی کردنی ڕێکخراو یارمەتیەکانت بگەیەنیت.

ئایا یارمەتی نەخۆش دەدەن یاخود پرۆژەکانتان دیاریکراوە ؟

صەحابە چەندین پڕۆژەی جۆراو جۆری هەبووە لە ڕابردوودا و لە ئـێستادا ، کاری سەرەکی ڕێکخراوی صەحابە یارمەتیدان وکەفالەتکردنی منداڵانی بێ باوکە،بەشێکی کەمی یارمەتیەکان بۆ نەخۆشە.

چۆن بتوانم منداڵێکی نازدار کەفالەت بکەم ؟

دەتوانیت لە ڕێگەی پەیوەندی کردن بە ژمارە تەلەفۆنەکانی صەحابە یاخود ناردنی ئیمەیل بۆ ماڵپەر داواکاریەکەت بنێریت و وەڵام دەدرێیتەوە و ڕێکارەکانی کەفالەت کردنت بۆ شی دەکرێتەوە.